دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دەستپێدەكات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لە سبەینێوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی یانزەیەمی بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 3ی كانوونی دووەمی 2023 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی یانزەیەمی ساڵی ۲۰۲۲ لەسەر لیستی بریكاری مانگی ۱۲ی ساڵی ڕابردوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە بنكەی ( ۲۰۱ ) ناوشار و بنكەكانی ( ٢١٧ + ٢١٨ + ٢١٩ ) كۆیە و تەق تەق و بالیسان و بنكەی ( ٢٢٩ ) ڕواندوز دابەش دەكرێن.

جەختیشی كردۆتەوە، تەنها ئەو بنكانە خۆراكیان بۆ دەچێت، كە بریكارەكانیان لیستی بریكاری مانگی ۱۲ / ٢٠٢٢ یان وەرگرتۆتەوە و پێشەكی پارەیان داوە.

ئەردۆغان؛ هەناردەیان لە ٢٠٢٢ دا گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
پێشت ئەردۆغان؛ هەناردەیان لە ٢٠٢٢ دا گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت
دواتر ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت
پەیوەندیدار