راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری



وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو کاتی دەستپێكردنی خولی ڕاهێنان و شیاندنی تایبەت بەو دەرچوانەی كە فۆرمی دامەزراندنیان پركردووەتەوە، بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت:”دەرفەتی بەشداریكردن لەو خولانە بۆ هەمووان ڕەخسێنراوە”.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكدا كە ئاراستەی دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری كردووە، ئاماژەی بەوەکردووە کە لەچوارچێوەی پلانی لیژنەی بالای دامەزراندنی دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری و لە ژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (20 ) و رێنمایی ژمارە (4) تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان لە كەرتی تایبەت، بۆ لەمەودوا لەسەرئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆك ، هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆكانی (سۆران، زاخۆ ، ڕاپەرین و گەرمیان) لەلایەن لیژنەی زانستی و تەكنیكی خولەكانی ڕاهێنان و شیاندنی تایبەت بەو دەرچووانەی كە فۆڕمی دامەزراندنیان لەماوەی رابردوو پڕكردووەتەوە دەستپێدەكات، بەپێی خشتەو تایبەتمەندی گروپی پسپۆڕییەكان.

وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە كە لە رێگەی راگەیاندنی وەزارەتەكەو لینكەكانی راگەیاندنی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، زانیاری دەربارەی خولەكان و ناوی بەشداربووان بڵاودەكرێنەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشکردووە و دڵنیایی داوە كە دەرفەتی بەشداریكردن لە خولەكان بۆ هەمووان ڕەخسێنراوە، بەپێی پلان و خشتەی دیاریكراوی وەزارەت و هەماهەنگی نێوان لیژنەی باڵاو لیژنەی لاوەكی لە فەرمانگەكانی وەزارەت بەچەند قۆناغێكی لە دوای یەكتری.

گەشتوگوزاری هەولێر: ژمارەی پێوانەییمان لەهاتنی گەشتیاردا تۆمارکرد
پێشت گەشتوگوزاری هەولێر: ژمارەی پێوانەییمان لەهاتنی گەشتیاردا تۆمارکرد
ئەردۆغان؛ هەناردەیان لە ٢٠٢٢ دا گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
دواتر ئەردۆغان؛ هەناردەیان لە ٢٠٢٢ دا گەیشتووەتە ٢٥٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
پەیوەندیدار