لە ناوچەیەكی هەرێم یانزەیەمین حاڵەتی خنكان تۆماركرا



بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران ئاشكرای دەكات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ حاڵەتێکی خنکان لە بناری کارۆخ لە گوندی کەڵێتە لە ناحیەی وەرتێ تۆمارکرا.

بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەنجێک بەناوی “هانا عەبدوڵا” تەمەن 23 ساڵ، دوای ئەوەی لە حەوزێکی گەورەی ئاودێری مەلەوانی کردووە، بەهۆی نەزانینی مەلەوە خنكاوە.

ڕاشیگەیاندووە، تەرمەکەی گەیەندرایە پزیشکی دادی سۆران و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی کرا.

ئاشكراشی كردووە، ئەمساڵ ئەمە یانزەیەمین قوربانیی خنکانە لەنێو ئاو لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییان تۆمار دەکرێت.

 

زیاتر لە 33 ملیار دینار بۆ هەولێر تەرخانکرا
پێشت زیاتر لە 33 ملیار دینار بۆ هەولێر تەرخانکرا
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە باكۆ
دواتر نێچیرڤان بارزانی دەچێتە باكۆ
پەیوەندیدار