سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی: گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی زۆری هەبووە



شاندێکی کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە سلێمانین و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی زۆری هەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی بازرگانی نزیکەی 20 کۆمپانیا کە لە 13 شاری باکووری کوردستان و تورکیاوە هاتوون، سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانییان کرد.

ئامانج لە سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە سەرجەم کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ لەگەڵ سلێمانی.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی دا بە گرنگی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا و ڕایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و تورکیا شەش ملیار دۆلارە.

وتیشی: “گەمارۆی تورکیا بۆ سەر سلێمانی زیانی زۆر بووە، سەبارەت بە فڕۆکەخانەی سلێمانیش نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەردەوام لەگەڵ شاندەکانی تورکیادا داوایان کردووە کە کار بۆ “هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە بکەن”.

پێشت لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی بەغدا کرا
وادەی “کلاسیکۆی زەوی” دیاری کرا
دواتر وادەی “کلاسیکۆی زەوی” دیاری کرا
پەیوەندیدار