حكومەتی عێراق مووچەی زیاتر لە 27 هەزار كەس ڕادەگرێت



سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق ئاشكرای دەكات، مووچەی شەهیدانەی زیاتر لە 27 هەزار كەس ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان دەكرێت و دەشڵێت: لە ئەنبار زیاتر لە 1000 مووچەی شەهیدانەی وەهمی ئاشكرا كراون.

عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق بە میدیای فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، بە بڕیاری محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەك پكهێندراوە و لێكۆڵێنەوە لە دۆسیەی مووچەی شەهیدان دەكەن، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەست گەیشت، كە كەسانی تیرۆریست مووچەی شەهیدانەیان هەیە و هەندێك لە مامەڵەكان ساختەن و بە بەرتیل رایی كراون.

ڕاشیگەیاندووە، “لە ئەنجامی ئەو كارەدا مووچەی نزیكەی 27 هەزار و 770 شەهید ڕاگیراوە و دۆسیەكانیان وردبینی تێدا دەكرێ كە زۆرترینیان لە پارێزگای ئەنبارن، كە گەیشتۆتە هەزار و 15 ناوی وەهمی و ساختە”.

مووچە راگیراوەكان بەگوێرەی پارێزگاكان بەم جۆرەیە: ئەنبار 26 هەزار و 790، بەسرە 18، دیوانیە 236، سەماوە 6، نەجەف 3، بابل 73، بەغدا 247، دیالە 158، زیقار 3، سەلاحەدین 83، كەربەلا 7، كەركووك 38، نیسان 9، نەینەوا 82 و واست 17.

وتیشی، “هیچ كەسێك مافی نافەوتێ. هەر كاتێك لیژنەكە وردبینی تەواوكرد و دەركەوت مامەڵەكان دروست و بێ كێشەن، مووچە ڕاگیراوەكانیان پێكەوە بۆ خەرج دەكرێت.”

سودانی دەربارەی ئاردی سفر بڕیاریدا
پێشت سودانی دەربارەی ئاردی سفر بڕیاریدا
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن
دواتر ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن
پەیوەندیدار