مووچەی بەشێكی کەسوکاری شەهیدانی هەرێم زیاد دەکرێت



بڕیارە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق بەشێک لە مووچەی کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی هەرێم بخرێنە سەر عێراق.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمووزی 2024 دوای تەواوبوونی پشووی یاسادانان، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدان کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی هەمواری یاساکە ئەو پێشمەرگانەی لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم شەهید بوون، لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق شەهیدانەیان بۆ دەکرێت، و مووچەکانیان زیاد دەکات.

پرۆژە یاساكە کە لەپەرلەمانە لە 17 ماددە پێكهاتووە، یەکێک لە ماددەکان باس لەوەدەکات ئەوانەی لە شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان شەهید بوون بخرێنەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق.

بەشێک لە هەمواری ئەم یاسایە پەیوەندی بە مووچەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەوە هەیە،بەپێی هەموارەکە مووچەی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر لە 500 هەزار دینارەوە دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار.

بانگی مزگەوتەكان یەكدەخرێت بەبێ‌ ئەوەی بكرێتە ئەلیكترۆنی
پێشت بانگی مزگەوتەكان یەكدەخرێت بەبێ‌ ئەوەی بكرێتە ئەلیكترۆنی
بەوێنە؛ ویستیان چەندین جۆر خۆراكی خراپبوو بە هاووڵاتیان بفرۆشن
دواتر بەوێنە؛ ویستیان چەندین جۆر خۆراكی خراپبوو بە هاووڵاتیان بفرۆشن
پەیوەندیدار