پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە



سەبارەت بە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە زۆرینەی یەكەم و دووەم و سێیەمەكان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بوون، كە بە سنووری “بایكۆت” ناسراوە، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: دەستشكانەوەكەمان لەوانە بردەوە، كە دەیانویست پڕۆسەی خوێندن پەكی بكەوێت.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، لە پڕۆسەی بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەستشکانەوەیەکی گەورە هەبوو، خەڵک هەبووە پێی دەوتین ئەمساڵ دەبێت پڕۆسەی خوێندن لە باخچە تا ئامادەیی لە سلێمانی پەکی بکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بیرمان لەوە کردووە، كە ئەگەر پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵێک پەکی بکەوێت ئەوا ئێمە تا 10 ساڵی دیکە باجەکەی دەدەین لە خوێندنی سەرەتایی تا زانکۆکان.

وتیشی، “بەڵام قۆڵمان لێ هەڵمانی و دەستشکانەوەکەمان بردەوە لەوانەی دەیانویست سلێمانی پڕۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت تێیدا”.

لەگەڵ دەستپێكی ساڵی خوێندنی ڕابردوو لە 15ی 9ی 2023وە بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە ڕاگەیەنرا بەهۆی نەبوونی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دانەمەزراندنی وانەبێژانەوە و ئەو بایكۆت و خۆپیشاندانانەش ماوەی 4 مانگی خایاند تا ئەو كاتەی عێراق بریاری ناردنی مووچەی بۆ هەرێم دا و بەوەش لە 15ی 1ی 2024ەوە خوێندن دەستی پێكردەوە.

لەگەڵ توندبوونی پڕۆسەی بایكۆت و خۆپیشاندانەكان، مەترسی فەوتانی ساڵێكی خوێندن هەبوو، بۆیە بەردەوام پەروەردە و بەرپرسانی حكومی داوایان لە مامۆستایان دەركرد بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن، بەڵام بەهۆی هاتنی مووچە لە بەغداوە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، پڕۆسەی بایكۆت كۆتایی هات و دەوام ئاسایی بووەوە.

تەیف سامی دەچێتە پەرلەمان و یاسایەكی فەرمانبەران هەموار دەكرێتەوە
پێشت تەیف سامی دەچێتە پەرلەمان و یاسایەكی فەرمانبەران هەموار دەكرێتەوە
شاندێکی هەرێم بۆ مووچە دەچنەوە بەغدا
دواتر شاندێکی هەرێم بۆ مووچە دەچنەوە بەغدا
پەیوەندیدار