٢٤ تاقیگە لە هەولێر داخران و ٢١ی دیکەش سزادران



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  ۲٤ تاقیگەی پزیشکی تایبەتی داخست و ٢١ی دیکەش سزادران.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنە و تیمەکانی بەشی تاقیگە دوای بەدواداچوون و گەڕان دەستیانگرت بەسەر ژمارەک دەرمانی تاقیگەیی ماوە بەسەرچوودا.

ڕوونیشیکردەوە کە لەو هەڵمەتەدا، ٢٤ تاقیگە کە بێ مۆڵەت کاریان کردبوو داخران و ٢١ تاقیگەی تایبەتیش کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردبوو داخران و پێ بژادنیان بۆ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە لەڕێگەی گشت بەشەکان بەدواداچوون بۆ هەموو نەخۆشخانە و تاقیگە و سەنتەرەکان دەکات بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.

“لەم کاتانەدا خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن”
پێشت “لەم کاتانەدا خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن”
دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێش لە ریڤاڵدۆوە دەربارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید
دواتر دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێش لە ریڤاڵدۆوە دەربارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید
پەیوەندیدار