کاندید و بەر بژێرەکان…



بێستوون محەمەد –  ڕۆژنامەنووس

نازانم ئەم هەموو کاندیدە سەربەخۆیە تا ئێستا لەکوێ بوون، وا ئاوا لەپڕ دەرکەوتن، بەڵام وابزانم وەزعەکە وا دەخوازێت سەر بەخۆ بن!

نازانم ئەم ماوەیە ئەو کاندیدانە بۆ ئەوەندە ڕووح سوک بوون، دەچیتە پرسە لەوێن، دەچیتە ئاهەنگ لەوێن، دەچیتە بازاڕ لەوێن، دەچیتە لای نەخۆش، هەژار، گەڕەکە دوور و بێ خزمەتگوزاریەکان، وریا نەبیت دەکەویتە مەجلیسی کاندیدەکان، کە تەنها لە کاتی هەڵبژاردندا دەردەکەون و ئەوانەی ئێستا کاریان بەخەڵک هەیە.

کاندیدەکان هەیانە گۆرانیبێژە، هەیانە لە بێ کەسی دا بۆتە کاندید، هەیانە لە بێکاریدا وتویەتی کورە با خۆم کاندید کەم بزانم چی دەبێت!

کاندید هەیە لە تیکتۆکدا چالاکە ئاخر نازانم ئەمە چی لە پڕۆژە یاسا و شت دەزانت!

لەنێو ئەم هەموو سەمەرەیەی کاندیدانەدا، هەیانە ئەهلی خزمەتن و شارەزایان هەیە، دەیانەوێت بەڕاستی خزمەت بکەن کە ئەوەش کەوتووەتە سەر هاووڵاتییان کە چۆن دەیان دۆزنەوە و تاقیان دەکەنەوە.

ئیتر هەڵبژاردنە و شتی سەیرتر دەبینین و جارێ سەرەتایە

 

دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێش لە ریڤاڵدۆوە دەربارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید
پێشت دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێش لە ریڤاڵدۆوە دەربارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی دێت
دواتر وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی دێت
پەیوەندیدار