ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەندرێت



وەزاەرەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڕیارە ئەمشەو ئەنجامەکان ڕابگەیەنێت.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 8:00 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕابگەیەنێت.

هاوکات لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكاندا ماڵپەڕی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە كارا دەبێت و قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی لینکەکەوە بچنە ناو ماڵپەڕەکە و ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

بۆ ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردبوو.

لەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرە

سوید هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت
پێشت سوید هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت
بە درۆن هێرش کرایە سەر ئیسرائیل و کوژراو بریندار هەیە
دواتر بە درۆن هێرش کرایە سەر ئیسرائیل و کوژراو بریندار هەیە
پەیوەندیدار