لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقینەوەیەک ڕوویدا



ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆگاکانی چەک لە باشووری بەغدای پایتەخت تەقینەوەیەک ڕوویدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ی تەمموزی 2024) تەقینەوەیەک لە کۆگاکانی چەک لە باشووری بەغدا ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، تەقینەوەکە لە کۆگاکانی چەک لە ناوچەی عویریج لە باشووری بەغدا ڕوویداوە، دەنگی تەقینەوەکان هێشتا بەردەوامە بەهۆی تەقینەوەی ئەو چەک و جبانەی لە ناویدا هەڵگیراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستادا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، کە ئایا بەهۆی خراپی هەڵگرتنەوە بووە یان بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ”.

بەپیی میدیا عێراقییەکان هیچ دەزگایەکی ئەمنی نەیتوانیوە لە شوێنی تەقینەوەکە نزیکبێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکە، چونکە تەقینەوەکان هێشتا بەردەوامن.

عێراق و هەرێم لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
پێشت عێراق و هەرێم لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
“تەندروستی لە کەرتی گشتی بەهێزترە تا کەرتی تایبەت”
دواتر “تەندروستی لە کەرتی گشتی بەهێزترە تا کەرتی تایبەت”
پەیوەندیدار