زیارەتکارانی عاشورا زیاتر لە 95 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنییان کردووە



زیارەتکارانی شیعە لە ماوەی 10 ڕۆژی یادی عاشورادا زیاتر لە 95 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنییان لە شاری کەربەلا کردووە و سێ ملیۆن گێگا بایتیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەاکرهێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی موئەیەد، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاند و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند،لە ماوەی 10 ڕۆژی یادی عاشورادا 24 ملیۆن و 563 هەزار بەشداربوو مۆبایلیان لە شاری کەربەلا بەکارهێناوە کە 23 ملیۆن و 256 هەزاریان بەشداربووی ناوخۆیی و ملیۆنێک و 306 هەزاریشیان بەشداربووی نێودەوڵەتی بوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە زیارەتکارانی عاشورا لەو 10 ڕۆژەدا 95 ملیۆن و 536 هەزار پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و 46 ملیۆن و 622 هەزار کورتەنامەشیان ناردووە.

عەلی موئەیەد ڕاشیگەیاند، کە سێ هەزار و 576 تێرابایت ئینتەرنێتیش بەکارهێنراوە کە دوو ملیۆن و 999 هەزار گێگابایتی لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە پشکی شێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەر تیکتۆک کەوتووە کە 841 هەزار و 80 گێگابایت بووە و دوای ئەویش فەیسبووک بە 846 هەزار و 344 گێگا، پاشان 596 هەزار و 543 گێگا لە یوتوب و ئینستاگرامیش بە 447 هەزار و 253 گێگا و تەلەگرامیش بە 89 هەزار و 836 گێگابایت لە پلەی چوارم و پێنجەمدا بوون.

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆدریچ نوێ کردەوە
پێشت ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆدریچ نوێ کردەوە
ئەو کۆمپانیایانەی بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاری هاووڵاتیانیان برد بۆ حەج سڕ دەکرێن
دواتر ئەو کۆمپانیایانەی بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاری هاووڵاتیانیان برد بۆ حەج سڕ دەکرێن
پەیوەندیدار