مووچەی بەشێکی دیکەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت



بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی بەشێکی دیکەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18 تەمووز، وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، هێزەکانی زێرەڤانی لەگەڵ بەرگری و فریاکەوتن مووچەی مانگی ئایار و حوزەیران وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆش ئەو هاوکارییە داراییە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت کە هاوپەیمانان دابینی دەکەن.

دوێنێش ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان مووچەیان وەرگرت.

ئاگاداری بۆ تووشبووانی شەکرە سەبارەت بە کاتەکانی خەوتن
پێشت ئاگاداری بۆ تووشبووانی شەکرە سەبارەت بە کاتەکانی خەوتن
ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کرایەوە
دواتر ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کرایەوە
پەیوەندیدار