لە ڕۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەركرا



بەڕێوەبەرێتی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا “ڕۆژئاوای كوردستان” لێبوردنی گشتی دەكرد، بەڵام چەند مەرجێكی بۆ داناوە.

بەڕێوەبەرێتی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکە “لێبووردنە گشتییەکە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆر و تاوانەکانی دیکەش دەگرێتەوە بەمەرجێک سووری بن”.

لە بڕیارەکەی خۆسەردا هاتووە، “لێبوردنی گشتی ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە، کە نیوەی سزای زیندانییەکەیان بەسەربردووە و هەموو ئەو زیندانیانەی نەخۆشی درێژخایەن و چارەسەرنەکراویان هەیە ئازاد دەکرێن”.

جەختیشكراوەتەوە، هەر زیندانییەک تەمەنی 75 ساڵ یان زیاتر بێت ئازاد دەکرێت و ئەو کەسانەی سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەبووە سزاکەیان دەگۆڕێت بۆ 15 ساڵ بەندکردن.

هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، “لێبووردنەکە بەرپرسانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و چەکدارانی تیرۆر ناگرێتەوە”.

 

کچی حاکمی دوبەی لە ئینستاگرامەوە هاوسەرەكەی تەڵاق دەدات
پێشت کچی حاکمی دوبەی لە ئینستاگرامەوە هاوسەرەكەی تەڵاق دەدات
ئەمریکا داوای ئازاکردنی دوو هاووڵاتی لە ڕووسیا دەکات
دواتر ئەمریکا داوای ئازاکردنی دوو هاووڵاتی لە ڕووسیا دەکات
پەیوەندیدار