نێچیرڤان بارزانی: یادی عاشوورا دەرفەتێکە بۆ لێبووردەیی و برایەتی



سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشووراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”یادی عاشوورا دەرفەتێکە بۆ لێبووردەیی و برایەتی.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی یادی عاشوورا بڵاوکردەوە و دەڵێت:” عاشورا دەرفەتێکە بۆ یەکخستنی ریزەکان، وەلانانی ناکۆکییەکان، بنیاتنانی باوەڕی ناتووندوتیژی، لێبووردەیی و برایەتی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان لەپێناو بنیاتنانی داهاتووی عێراق.”

عاشوورا بە 10ی مانگی موحەڕەم دەوترێت و لای شیعەکان بە رۆژی ماتەمینی دادەنرێت.
سبەینێ مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
ڕێکخراوی CPT: نۆ گوند بەتەواوەتی چۆڵکراون
دواتر ڕێکخراوی CPT: نۆ گوند بەتەواوەتی چۆڵکراون
پەیوەندیدار