“هەر کەس و لایەنێک لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵحەوە بووبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەر کەس و لایەنێک لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتییەوە بێت دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی ڕووداوەکەی دوێنێ گەرمیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەرکۆنە دەکات.

وتیشی: “پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، “هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیەوە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتیی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.

دوێنێ ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، لە ڕێی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

لە کەمپێکی زاخۆ ئاگرکەوتەوە
پێشت لە کەمپێکی زاخۆ ئاگرکەوتەوە
پزیشکێک هۆکارەکانی چەوری ورگ ئاشکرا دەکات
دواتر پزیشکێک هۆکارەکانی چەوری ورگ ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار