وەزارەتی دارایی و ئابووری: مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان گەیشت



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕی ٦٧٦ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦٧٦،٠٣٦،٠٠٠،٠٠) شەش سەد و حەفتاو شەش ملیارو سی و شەش ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە، دام و دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران-یان وەرنەگرتووە.

پزیشکێک هۆکارەکانی چەوری ورگ ئاشکرا دەکات
پێشت پزیشکێک هۆکارەکانی چەوری ورگ ئاشکرا دەکات
دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ، بۆ یەکەمجار چووە بەردەم خەڵک
دواتر دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ، بۆ یەکەمجار چووە بەردەم خەڵک
پەیوەندیدار