دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ، بۆ یەکەمجار چووە بەردەم خەڵک



سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە، دۆناڵد ترەمپ لە پاش هەوڵی تیرۆرکردنی بۆ یەکەمجار لەبەردەم خەڵک دەرکەوت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتی کۆماریخوازەکاندا کرد کە لە میلوۆکی سازکرا.

لە کاتێکدا بەشداربووانی کۆنگرەکە بە چەپڵەڕێزان پێشوازیان لە ترەمپ کرد، ئەویش بە زەردەخەنە سڵاوی لێکردن.

ترەمپ کە بە گوێی بریندار و پێچراوەوە بەشداری لە کۆنگرەکەدا کرد، جەی دی ڤانس-یشی لەگەڵدا بوو کە وەک جێگری سەرۆک دەستنیشانی کردووە.

ترەمپ،سەرۆکی پێشووی ئەمریکا  ڕۆژی شەممە لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بارەی هەڵبژاردن کە لە پێنسیلڤانیا سازکرابوو، لە کاتی وتارداندا ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووەوە و گوێچکەی برینداربوو، هاوکات کەسێکی ناو کۆبوونەوە جەماوەریەکە کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی دارایی و ئابووری: مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان گەیشت
پێشت وەزارەتی دارایی و ئابووری: مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان گەیشت
ئابووریناسێک هۆکاری کێشەی دۆلار لە ناوخۆی عێراق ئاشکرا دەکات
دواتر ئابووریناسێک هۆکاری کێشەی دۆلار لە ناوخۆی عێراق ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار