ئابووریناسێک هۆکاری کێشەی دۆلار لە ناوخۆی عێراق ئاشکرا دەکات



شارەزایەکی ئابووری عێراقی لەبارەی کێشەی دۆلار لە ناوخۆدا دەڵێت، “بازرگانی نا فەرمی و نا یاسایی هۆکاری زیادبوونی خواستن لەسەر دۆلار”.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەنار ئەلعوبەیدی، شارەزای ئابووری، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، “کێشەی دۆلار لە عێراق بەهۆی بازرگانی فەرمیەوە نییە”.

مەنار ئەلعوبەیدی لە پلاتفۆرمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و باس لەوەدەکات، ئێرانیەکان دەڵێن قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق لە ماوەی سێ مانگدا دەگاتە 3 ملیار دۆلار، ئەمەش دابەش دەکرێت بەسەر یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی پێویستی غاز، 700 ملیۆن دۆلار بۆ کارەبا، هاوکات 200 ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستی خۆراک، و 200 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ بازرگانی ئاسن.

ئاماژە بەوەدەکات، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەهای خۆراک و ئاسن لە ماوەی ساڵێکدا تەنها یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە ساڵانە، لەکاتێکدا هەندێک دەڵێن بازرگانی ئێمە لەگەڵ ئێران دەکاتە 12 یان 14 ملیار دۆلار کە ئەمەش هۆکاری قەیرانی دۆلارە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوگۆڕی فەرمی ئێمە بۆ کەرتی تایبەت لە 3 ملیار دۆلار تێناپەڕێت لەگەڵ ئێران و لە 300 ملیۆن دۆلاریش لەگەڵ سوریا تێناپەڕێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە “بازرگانی فەرمی هۆکاری کێشەی دۆلار نییە لەگەڵ ئێران و سوریا”.

ئاشکراشی کرد، کێشەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕی ناوخۆدا بریتییە لە  جۆرەکانی تری بازرگانی نافەرمی و نایاسایی، بەتایبەتی ماددە هۆشبەرەکان.

دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ، بۆ یەکەمجار چووە بەردەم خەڵک
پێشت دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ، بۆ یەکەمجار چووە بەردەم خەڵک
دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی برینداربوون
دواتر دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی برینداربوون
پەیوەندیدار