١٠ ئامۆژگاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵەکەت



کاتێک منداڵ دەگاتە تەمەنی دوو ساڵ، باوک و دایک چاوەڕێی پەرەسەندنی کارامەییەکانی منداڵەکەیان دەکەن، هەر بۆیە پێویستە دایکان و باوکان گرنگی بە بەهرە و کارامەییەکانی منداڵەکانیان بدەن.

منداڵ لە تەمەنی دوو ساڵییەوە کارامەییەکانی وەک ڕۆشتن، جوڵە، قسەکردن و بەکارهێنانی دەست و قاچ تیایدا گەشەدەکات، لەوانە:

 

یەکەم: توانای جووڵە، دەتوانێت خۆی بڕوات، توانای ڕاکێشانی یارییەکانی لە پشتیەوە هەیە لەکاتی ڕۆیشتن، توانای هەڵگرتنی زیاتر لە یارییەک هەیە لەکاتی ڕۆیشتن، بە تەنیا لە پلیکانەکاندا دەچێتە سەرەوە و دادەبەزێت، لەسەر پەنجەکانی قاچی دەوەستێت و ڕادەکات.

 

دووەم: شارەزایی دەست و پەنجە، توانای هەڵگرتن و فڕێدانی قاپ و دەفری هەیە، توانای نووسینی لە خۆوەی هەیە و بە دەستەکانی چەندین شێوەی جیاواز دروست دەکات.

 

سێیەم: توانای قسەکردن، ئاماژە بە وێنەکەی دەکات و دەزانێت ئەوە خۆیەتی، ناوی ئەو کەسانەی لە خۆیەوە نزیکە دەزانێت، توانای ناونانی ئەندامەکانی جەستەی هەیە، قسەی جیاواز دەڵێت، ڕستە لە دوو تا چوار وشە دروست دەکات، ئەو وشانەی دەیبیستێت دووبارەی دەکاتەوە.

 

جگە لەو لێهاتووییانەی لە سەرەوە باسمان کرد، بەپێی ماڵپەڕی یونیسێف، منداڵ لە تەمەنی دوو ساڵیدا هەندێک کارامەیی و هۆکاری کۆمەڵایەتی و سۆزداری بەدەست دەهێنێت، کە ڕەنگە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە بن:

لاسایی کردەوەی کەسانی دەوروبەری دەکاتەوە، منداڵ زیاتر سەربەخۆ دەبێت، هەروەها زیاتر کەلە ڕەق دەبێت، ڕەفتاری سەرپێچیکارانە نیشان دەدات.

 

منداڵ لەم تەمەنەدا کۆمەڵێک کارامەیی مەعریفی بەدەست دەهێنێت، وەک: توانای یاریکردنی خەیاڵی، جگە لەوەی یارییەکانی بەپێی شێوە یان ڕەنگ ڕیز دەکات، هەروەها دەتوانێت شتەکان بدۆزێتەوە کاتێک لە ژێر بەرگەکاندا شاردراونەتەوە.

 

ئامۆژگاری بۆ دایکان و باوکان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵ

شتگەلێک بدە بە منداڵەکەت تا بیخاتە ناو قاپەکان و دەریبهێنێتەوە

هانی بدە لە ڕێگەی چاودێریکردنەوە فێربێت

هەوڵبدە ناوی ئەو کارانە بنێیت کە دەیکات

یارمەتی منداڵەکەت بدە ئەگەر شتێک بۆی قورس بوو

هەندێک شت بدە بە منداڵەکەت تا لەسەر یەکتر کۆی بکاتەوە

چەند پرسیارێکی سادە لە منداڵەکەت بکە و یارمەتی بدە بۆ دۆزینەوەی وەڵام

هەموو دەرفەتێک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکەتدا کارلێک بکەیت لەکاتی خواردن و خۆشۆردن و کارکردندا

هەرگیز ماندوو مەبە لە قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت دەربارەی سروشت و ژینگەی دەوروبەری و با لێی بگەڕێت

یارمەتی منداڵەکەت بدە بۆ ئەنجامدانی چالاکییە سادەکانی وەک ڕێکخستنی جل

ڕێگە مەدە منداڵەکەت لە ساڵانی سەرەتاییدا بەر شاشەی تەلەفزیۆن یان مۆبایل بکەوێت

 

عێراق لە ڕووی یەدەگی زێڕەوە پلەیەک لەسەر ئاستی جیهاندا پێشکەوت
پێشت عێراق لە ڕووی یەدەگی زێڕەوە پلەیەک لەسەر ئاستی جیهاندا پێشکەوت
10 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
دواتر 10 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
پەیوەندیدار