یەدەگی دراوی نەختینەیی عێراق لە ١٠٠ ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە



جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیادبوونی یەدەگی دراو ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرە بۆ بانكی ناوەندیی و دەشڵێت: “لە ئێستادا یەدەگی دراوی نەختینەیی عێراق گەیشتە زیاتر لە ٩٩ملیار دۆلار و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا دەگاتە ١٠٠ملیار”.

عەممار حەمید، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕایگەیاندووە، یەدەگی دراوی نەختینەیی عێراق گەیشتە زیاتر لە ٩٩ملیار دۆلار و بەم نزیكانە دەگاتە ١٠٠ملیار دۆلار.

وتیشی، “زیادبوونی یەدەگی دراو ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرە بۆ بانكی ناوەندیی تایبەت بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار و دینار”.

ڕاشیگەیاندووە، كە زیادبوونی یەدەگی دراوی نەختینەیی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆیە یەكەمجارە لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا یەدەگی دراوی نەختینەیی دەگاتە ئەو بڕە پارەیەی، كە ئێستا بانكی ناوەندیی ڕایگەیاندووە.

 

سودانی سەبارەت بە بەهای دینار هەنگاوی نوێ‌ دەنێت
پێشت سودانی سەبارەت بە بەهای دینار هەنگاوی نوێ‌ دەنێت
هەولێر؛ تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا
دواتر هەولێر؛ تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا
پەیوەندیدار