پرۆژەیەک بۆ بزنسی گەنجان لە سلێمانی دەکرێتەوە



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، یەکەمین و گەورەترین ناوەندی راهێنان و تواناسازی گەنجانی داهێنەر و کارساز لەسەر ئاستی هەموو عێراق دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە برەو بە بزنسی بچوکی گەنجانی داهێنەر و کارساز دەدرێت و خەونەکانیان دەکەین بە ڕاستی، و بۆ سەرپێخستنی بیرۆکەکانیان، شوێنی کاریان بۆ دابین دەکەین و لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە راهێنانیان پێ دەکەین.

ئەگەر کارسازیت و خاوەنی بزنسی بچوکی دەتوانیت لەڕێی ماڵپەڕی فاوندەیشن داواکاری پێشکەش بکەیت.

https://foundation.krd

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیدایە کە شار و شارۆچکەی تری کوردستانیش دەگرێتەوە و دەیکەینە مایەی دروستبوونی ژێرخانێکی پتەوی تەکنەلۆژیا و داهێنان.

ناوەندەکە بەم نزیکانە دەکرێتەوە.

لەم لینکەوە ڤیدیۆکە ببینە

ئەمریکا داوای ڕیککەوتنی درێژخایەنی عێراق و هەرێم دەکات
پێشت ئەمریکا داوای ڕیککەوتنی درێژخایەنی عێراق و هەرێم دەکات
جێگرەوەی پلاسخارت دیاریكرا
دواتر جێگرەوەی پلاسخارت دیاریكرا
پەیوەندیدار