500 دۆلار وەک قەرەبوو دەدرێتە ئەوکەسانەی کارەبایان پچڕا



یەکێک لە ناوچەکانی سعودیە بەهۆی پچڕانی کارەبایان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەرەبووی مادییان بۆ دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، دانیشتوانی یەکێک لە پارێزگاکانی سعودیە لە ئەنجامی پچڕانی کارەبا لە ماڵەکانیان لە ماوەی نێوان هەینی تا شەممەدا قەرەبووی داراییان وەرگرتووە.

ڕۆژنامەی (عكاظ )ی سعودی بڵاویکردەوە، “ئەوانەی بەهۆی پچڕانی کارەباوە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا لە پارێزگای شەرورە، لە باشووری شانشینی سعودیە زیانیان بەرکەوتووە، لەڕێگەی کورتەنامەی مۆبایلەوە پەیامیان پێگەیشتووە کە تیایدا قەرەبووی داراییان وەرگرتووە”.

ڕۆژنامەکە وێنەی یەکێک لەو کورتەنامانەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، “کۆمپانیای کارەبای سعودیە داوای لێبوردن دەکات بەهۆی پچڕانی خزمەتگوزاری کارەبا لە ڕۆژی هەینی ٦ی موحەڕەم کە هاوتایە لەگەڵ ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٤”.

بەپێی ئەو نامەیە، بەشداربووەکە قەرەبووی وەرگرتووە کە بە دوو هەزار ڕیاڵ مەزەندە دەکرێت، کە یەکسانە بە ٥٣٣ دۆلاری ئەمریکی.

ئەم قەرەبووکردنەوە داراییە وەک باڵانس بۆ هەر بەشداربوویەک لە ئەکاونتەکەی لە کۆمپانیای کارەبا زیاد دەکرێت.

جێگای سەرنجە کە پلەکانی گەرما لە سعودیە لە وەرزی هاویندا بەرزە، و دانیشتووانی سعودیە زیاتر پشت بە ئامێری فێنککەرەوە دەبەستن لە ماڵەکانیاندا.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە هەژماری من تۆماردەکرێن
پێشت مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە هەژماری من تۆماردەکرێن
زانیاری لەسەر داشكاندن و لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی هاووڵاتیان
دواتر زانیاری لەسەر داشكاندن و لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی هاووڵاتیان
پەیوەندیدار