دیاردەیەکی فەلەکی لە کەعبەی پیرۆز روویدا



بۆ دووم جار لەمساڵدا دیاردەی ڕاستڕەوی خۆر ( ئاسۆیی) لە کەعبەی پیرۆز ڕوویدا و سێبەری کەعبەی شاردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە  لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتی گەورەی مەککە، لە دیاردەیەکی فەلەکیدا کە پێی دەوترێت ڕاستڕەوی خۆر “ڕێک وەستان” هیچ سێبەرێک لەناو کەعبەی پیرۆزدا بەدیارنەکەوت.

بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیەی لە تەلەفزیۆنی سعودیەوە پەخشکرابوو، لەکاتی نوێژدا سێبەری نوێژخوێنان و کەعبە نە نزیکەیی سفر بووە.

سەرۆکی کۆمەڵەکە، مەجید ئەبو زەهرا، ڕوونیکردەوە کە “هۆکاری دیاردەی خۆر ڕاستڕەوە بە کەعبە دەگەڕێتەوە بۆ مەیلبوونی زەوی بە گۆشەی ٢٣.٥ پلە.

جێگای سەرنجە کە یەکەم خۆری ڕاستڕەوە ئەمساڵ ٢٠٢٤ لە کاتی جوڵەی ڕواڵەتی خۆر و جوڵەی لە هێڵی ئیستواییەوە بوو لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا و پێشبینی دەکرێت ساڵی ئایندە هەمان دیاردە ڕووبدات.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

زانیاری لەسەر داشكاندن و لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی هاووڵاتیان
پێشت زانیاری لەسەر داشكاندن و لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی هاووڵاتیان
كۆمسیۆن فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دواتر كۆمسیۆن فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار