یەکەمین کەمئەندام خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات



بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق کەمئەندامێک خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی سلێمانی وەک یەکەمین کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان و عێراق خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات.

لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، وەک یەکەم کەمئەندام بەشێوەی سەربەخۆ خۆم کاندید کردووە، سەرجەم ڕێکارەکان تەواوبوون

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵدەدەم کار و چالاکییەکانم لەبەرژەوەندی کەمئەندامان ببمە پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر نەتوانم سەرکەوتووبم ئەوا درێژە بە کار و چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی خۆم دەدەم.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو  ڕۆژی پێنجشەممە 18ـ07-2024 درێژ کرایەوە، بریارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ دا
پێشت حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ دا
كێبوون ئەوانەی كە ئیمام (حسێن) رێحانەكەی پێغەمبەری خودایان ﷺ شەهید كرد؟
دواتر كێبوون ئەوانەی كە ئیمام (حسێن) رێحانەكەی پێغەمبەری خودایان ﷺ شەهید كرد؟
پەیوەندیدار