ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكه‌ خۆشكراوه‌كانی ناو ترشیاتدا دەگیرێت



قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكه‌ خۆشكراوه‌كانی ناو ترشیاتدا ده‌گرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (700) كیلۆگرام هه‌ڵوژه‌، چواله‌، سیر و به‌رسیله‌ی خۆشكراودا ده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلیمانی ئاماژه‌ی بەوەکردووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئه‌و خۆراكانه‌دا گرتووه‌ كه‌ له‌ناو ترشیاتدا به‌كارده‌هێنرێت و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن.

ڕاشیگەیاند، بڕی خۆراكه خراپبووه‌كان (710) كیلۆگرامه‌ و‌ (540) كیلۆگرامی له‌ هه‌ڵوژه،‌ چواله‌ و به‌رسیله‌ی خۆشكراو پێكهاتوه‌، هه‌روه‌ها (170) كیلۆگرام سیر كه‌به‌هۆی به‌سه‌ر چونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و ژه‌نگهێنانی ده‌فره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی خۆراكه‌كان، پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن كۆگاكه‌‌ كراوه‌ و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ڕێکاری دامەزراندنی زیاتر لە 12 هەزار یەکەمی زانکۆکان دەستیپێکرد
پێشت ڕێکاری دامەزراندنی زیاتر لە 12 هەزار یەکەمی زانکۆکان دەستیپێکرد
شارێکی ژاپۆن، دانیشتوانەکەی ناچار دەکات پێبکەنن
دواتر شارێکی ژاپۆن، دانیشتوانەکەی ناچار دەکات پێبکەنن
پەیوەندیدار