ئەندامێکی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و دەڵێت تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەکانیان زامنکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، حسێن موئنەس، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێک دواکەوتنی مووچەی هەندێک وەزارەت پەیوەندی بە هەندێک ڕێکاری کارگێڕی وەزارەتی داراییەوە هەیە و مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا زامنکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

لایخۆشیەوە زیاد زوبەیدی، شارەزای ئابووری بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند، دواکەوتنی مووچە شتێکی زۆر ئاساییە و هیچ پێویست ناکات فەرمانبەران نیگەران بن.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناشدا ڕووداوی هاوشێوە ڕوویدا و جەختشیکردەوە لەوەی حکومەت دەتوانێت لە ڕێی داهاتی نەوت و گومرگ و دەروازە سنوورییەکانەوە پارەی نەخت بۆ دابەشکردنی مووچە دابین بکات.

چێشتلێنەری غازی چەندین زیانی مەترسیداری هەیە
پێشت چێشتلێنەری غازی چەندین زیانی مەترسیداری هەیە
وادەی ڕادەستکردنی لیستی کاندیدەکان کۆتایی دێت
دواتر وادەی ڕادەستکردنی لیستی کاندیدەکان کۆتایی دێت
پەیوەندیدار