کۆمسیۆن: سبەی دوا وادەیە و ماوەکە کۆتایی دێت



کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا وادەی بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان دیاریکرد و دەڵێت” سبەی دووشەممە لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی ماوەکە کۆتایی دێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی تەمموزی  لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکردەوە، سبەی دووشەممە 15ـی تەمموزی 2024 لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

ڕۆژی 3ـی تەمموزی  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی کردووە؛ لە 4 تاوەکوو 15ـی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی، پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام دەبێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

163 ماڵ زەوی وەک قەرەبوو وەردەگرنەوە
پێشت 163 ماڵ زەوی وەک قەرەبوو وەردەگرنەوە
بافڵ تاڵەبانی: هیچ پانتاییەک بۆ تیرۆر و تیرۆریستان ناهێڵینەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: هیچ پانتاییەک بۆ تیرۆر و تیرۆریستان ناهێڵینەوە
پەیوەندیدار