مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 14ی تەممووزی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێزانینی بۆ سەردانەكەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنەكان دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەو سەردانە بووەتە هۆی دروستبوونی كەشێكی سیاسیی ئیجابی لەناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سەردانێكی سەركەوتوو بوو.

هەر لە دیدارەکەدا مەسعود بارزانی باسی لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی خۆی بۆ بەغدا كرد و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمیش سەرۆك بارزانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا كردەوە.

ڕووداو و پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و هەڕەشەی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزە هاوپەیمانەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

بەغدا مووچە بۆ 13 هەزار هاووڵاتی هەرێم دەبەستێت
پێشت بەغدا مووچە بۆ 13 هەزار هاووڵاتی هەرێم دەبەستێت
مەسرور بارزانی فەرمانێكی لەسەر پلەبەرزكردنەوە واژۆكرد
دواتر مەسرور بارزانی فەرمانێكی لەسەر پلەبەرزكردنەوە واژۆكرد
پەیوەندیدار