ترەمپ لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو



ترەمپ لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو و میدیای ئەمریکاش دەڵێت تەقەکەرەکە سەر بە پارتی کۆمارییەکان بووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و کاندید کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو کاتێک لە نێو جەماوەرەکەیدا لە ویلایەتی پەنسێلڤینیا وتاری دەدا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە گوللەیەک بەر گوێی ترەمپ کەوتووە و سەلامەتە.

هێزەکانی ئاسایشی سەرۆکایەتی دوای کوشتنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، دۆناڵد ترەمپیان لە شوێنی ڕووداوەکە دوورخستەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، خۆشحاڵە کە ترەمپ سەلامەتە.

ئەو کەسەی تەقەی لە ترەمپ کردووە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانە و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش بڵاویکردەوە لە سەر بە پارتی کۆمارییەکان بووە.

ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پەلامارەکەی قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە
پێشت ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پەلامارەکەی قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە
دوو چەکداری داعش ڕووبەڕووی ئاسایش بوونەوە و یەکێکیان کوژرا
دواتر دوو چەکداری داعش ڕووبەڕووی ئاسایش بوونەوە و یەکێکیان کوژرا
پەیوەندیدار