بەهای دۆلار جێگیرتر دەكرێت



بانكی ناوەندی عێراق، ڕێوشوێنەكانی هەرزانكردنی نرخی دۆلاری زیاتر كرد، بە زیادكردنی ئەو بانكانەی دراوی بیانی دەفرۆشن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2\1\2023 بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، ناوەندەكانی فرۆشتنی دراوی بیانیان بۆ 20 بانك زیادكردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەدایە كە بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار گیراونەتەبەر، بە ئامانجی پڕكردنەوەی ئەو خواستە گەورەیەی بۆ كڕینی دراوی بیانی هەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلاری بۆ 127 ملیۆن زیادكرد.
چاوەڕێ‌ دەكرێت بەو هۆیەوە نرخی دۆلار دابەزینی زیاتر تۆمار بكات، چونكە ئەمە بەرزترین ئاستی بڕی خستنەبازاڕی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، دوای ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا خستنەبازاڕی دۆلاری بۆ نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار كەمكردەوە و بەو هۆیەوە نرخی 100 دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەماوەی دوو هەفتەدا نرخی 100 دۆلار لە 148 هەزار دینارەوە بۆ 160 هەزار بەرزبووەوە.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

 

ئۆكراین  39 فڕۆكەی ئێرانی خستەخوارەوە
پێشت ئۆكراین 39 فڕۆكەی ئێرانی خستەخوارەوە
فڕۆكەخانەی دیمەشق دەستی بەكاركردەوە
دواتر فڕۆكەخانەی دیمەشق دەستی بەكاركردەوە
ەیوەندیدار