ئۆكراین 39 فڕۆكەی ئێرانی خستەخوارەوە



 

وەزارەتی بەرگریی ئۆكراین رایگەیاند كە ٣٩ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دیكەی ڕووسیا دروستكراوی ئێران و دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دروستكراوی رووسیای خستووەتەخوارەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی “UKRINFORM” بڵاوی كردەوە كە وەزارەتی بەرگریی ئۆكراین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، دوێنێ یەكشەممە هێزەكانی ئۆكراین، ٣٩ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دیكەی رووسیا دروستكراوی ئێران لە جۆری “شاهید ١٣١ و شاهید ١٣٦”كە لەلایەن سوپای رووسیاوە ئاڕاستەكرابوون، خستووەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە كە دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی جۆری “Orlan-10” دروستكراوی رووسیا، هەروەها مووشەكێكی كروزی رووسیا لە جۆری “Kh-59″، لەلایەن هێزەكانی ئۆكراینەوە خراونەتە خوارەوە.

ئۆكراین و دەوڵەتانی خۆرئاوایی ئێران تۆمەتبار دەكەن بە چوونە ناو جەنگی ئۆكراینەوە لە ڕێگای پڕچەككردنی رووسیا بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

لە بەرامبەردا كۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ئەو ئەو هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە كە چووبێتە ناو جەنگی ئۆكراینەوە، دەڵێت ئەو هاوكارییانەی لەگەڵ ڕووسیا هەیانە بۆ پێش جەنگی ئۆكراین دەگەڕێنەوە.

دوای ٣ ساڵ… کۆرۆنا چی فێرکردین ؟
پێت دوای ٣ ساڵ… کۆرۆنا چی فێرکردین ؟
بەهای دۆلار جێگیرتر دەكرێت
دوات بەهای دۆلار جێگیرتر دەكرێت
پەیوەندیدر