فڕۆكەخانەی دیمەشق دەستی بەكاركردەوە



وەزارەتی گواستنەوەی سووریا ڕایگەیاند، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەستیانپێكردەوە لە كاتژمێر نۆی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشی مووشەكی ئیسرائیلەوە ڕاگیران.

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بووە بەهۆی زیانگەیاندن بە فڕۆكەخانەكە و خەزێنەیەكی چەك و كەرەستەی سەربازی لەنزیك فڕۆكەخانەكە.، لە ئەو هێرشەدا چوار كەس كوژراون.

لەناو فڕۆكەخانەی دیمەشقدا بارەگای حیزبووڵای لوبنان و گرووپەكانی سەر بە ئێران هەن.

ئەمە دووهەمجارە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لەكار دەوەستێت لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە، ئەوكاتیش بۆ ماوەی دوو هەفتە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە ڕاگیران.

هێرشەكەی ئیسرائیل لە 10ی حوەزیرانی ڕابردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی گرتەوە، زیانێكی زۆری بەركەوت بەتایبەت تاوەری فڕۆكەخانەكە.

لە مانگی ئەیلوول ئیسرائیل فڕۆكەخانەی حەڵەبی بۆردوومانكرد، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك گەشتەكان ڕاگیردران، حەڵەب گەورەترین ناوەندی بازرگانی سووریایە.

سووپای ئیسرائیل بەردەوام هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەڵەب لە سووریا بە ئامانج دەگرێـت بە پاساوی گواستنەوەی چەك و كەرەستەی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێگای ئەو فڕۆكەخانانەوە.

لە ماوەی دواییشدا ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووتی كرد بە پاساوی گواستنەوەی چەك بۆ حیزبووڵا لە ڕێگای فڕۆكەخانەكەوە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ئێرانی ماهان ئێرەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە سووپای ئەمریكا و ئیسرائیل گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە سووریا بە ئامانج دەگرن.

ئیسرائیل دەڵێت شكستیان بە پلانی ئێران لە سووریادا هێناوە و مەترسییەكانیان كەمكردوونەتەوە.

بەهای دۆلار جێگیرتر دەكرێت
پێشت بەهای دۆلار جێگیرتر دەكرێت
سەدایەک لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لەبیرکردنی جەنجاڵی ژیان
دواتر سەدایەک لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لەبیرکردنی جەنجاڵی ژیان
ەیوەندیدار