لەبارەی بەشەئاردی هاووڵاتییانەوە دڵنیایی دەدرێت



وەزارەتى بازرگانیى عێراق لەبارەی کوالیتى بەشەئاردى هاووڵاتییانەوە دڵنیای دەدات و گومانەکان لەبارەی خراپبوون و بەسەرچوونی ڕەتدەکاتەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بارزگانیى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکە ئاردی بەرهەمهاتوو لە ڕێگەی ئاشە حکومی و ئەهلییەکانەوە دابیندەکات، ئەو گەنمەشی ئاردەکەی لێ بەرهەمدەهێنرێت بەرهەمی ناوخۆییە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئاردى بەرهەمهاتوو لە چوارچێوەى کۆبوونى خۆراک، ماوەى سێ ساڵە جۆرەکەى زۆر باشە و بە کوالیتییەکى بەرز لە ئاشە حکومیى و ئەهلییەکان بەرهەمدەهێنرێت، بەر لە دابەشکردنى بەسەر هاووڵاتییاندا، پشکنینى شیاویى نانکردنى بۆ دەکرێت.

ئارد یەکێکە لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانى هاووڵاتییانى عێراق و ساڵانە ملیۆن و 700 هەزار تۆن ئارد بەکاردەهێنن.

پڕۆژەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
پێشت پڕۆژەی کۆبەستی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
“لەگەڵ دراوسێکانمان پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکەین”
دواتر “لەگەڵ دراوسێکانمان پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکەین”
پەیوەندیدار