ئەم دەرمانانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش



پسپۆڕانی تەندروستی ئاشکرایان کردووە، کە بەشێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی زیادبوونی کێش.

هەرچەندە هەندێک دەرمان وەک ستیرۆیدەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەوە ناسراون کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام هەندێک دەرمانی دیکە کە بە شێوەیەکی باو دەنووسرێن، وەک دەرمانی ئازارشکێن، ڕەنگە بۆ زۆر کەس جێگەی سەرسوڕمان بێت سەبارەت بە پەیوەندییان بە زیادبوونی کێشەوە.

لەمبارەیەوە تیمێکی دەرمانساز بۆ ماڵپەڕی دەیلی مەیل کۆمەڵێک دەرمانی باویان ئاشکرا کرد کە لەوانەیە ببنە هۆی قەڵەوی.

دەرمانی دژە خەمۆکی، کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکی وەک: کەمخەوی و سەرئێشەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتووە کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش.

هاڤی نجۆ-هامیلتۆن، ڕاوێژکاری کلینیکی لە کۆمپانیای BuzzRx و دەرمانساز لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی مینیسوتا ئاماژەی بەوەکردووە، دەرمانی دژە خەمۆکی Tricyclic antidepressants، یان TCA، دەبنە هۆی زۆربەی زیادبوونی کێش.

ڕوونیکردەوە، کە دەرمانی دژە خەمۆکی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش بەهۆی باشتربوونی باری دەروونی، چونکە لەوانەیە نەخۆشەکە ئارەزووی خواردنی کەمبێت، بۆیە دەرمانەکان بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی دڵخۆشی “سیرۆتۆنین” ڕێکدەخەن، ئەمەش ڕەنگە ئارەزووی خواردنی زیاد بکات.

 

دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکان، وەک کلۆزاپین و ڕیسپریدۆن لەوانەیە بۆ ئەو نەخۆشانە بنووسرێت کە حاڵەتی تەندروستی قورسیان هەیە وەک شیزۆفرینیا و نەخۆشی دوو جەمسەری، هەروەها هەندێکیان تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون، ئەم دەرمانانە میتابۆلیزم کەمدەکەنەوە و  وادەکات کەسەکە کالۆری کەمتر بسوتێنێت.

هاوکات ئەو دەرمانانەی بە ئامانجی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ڕێگریکردن لە کاریگەرییەکانی هۆرمۆنی ئێپینفرین یان ئەدرنالین بەکاردێت، یارمەتی باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن و دابەزاندنی لێدانی دڵ دەدات، هەر بۆیە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش.

کۆرتیزۆل، بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا دەخورێن، هەروەها بریتین لە “پرێدنیسۆن” و “دیکسامیتازون”، کە بە تەقلیدکردنی کاریگەرییەکانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کاردەکەن، کە لەش لەکاتی فشاری دەروونیدا دەریدەدات.

لەگەڵ ئەوەشدا بە وتەی پسپۆڕانی تەندروستی، دەرمانەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی، دەرمانەکانی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ لە خوێن، دەرمانەکانی کەمکردنەوەی هەوکردن دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش

بەهای دۆلار ڕوو لە بەرزییە
پێشت بەهای دۆلار ڕوو لە بەرزییە
ملیاردەرە ئەمریکییەکان نیگەرانن لە کاندیدبوونی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
دواتر ملیاردەرە ئەمریکییەکان نیگەرانن لە کاندیدبوونی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
پەیوەندیدار