کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی خێراتر دەکرێت



سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ستاف و كاتەكانی كاركردن بۆ پڕۆژەكە زیادبكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەم پڕۆژە گەورەیە بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی شاری سلێمانییەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە دوای ئەوەی رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەردانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كرد و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە تەلاری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكار و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا بۆ تاوتوێكردنی كارەكانی پڕۆژەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەر گرنگی و گەورەیی ئەم پڕۆژەیە هەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ پشتیوانی كۆمپانیای جێبەجێكار تاوەكو بتوانێت كارەكانی خێراتر و باشتربكات كە رێژەی كاركردن لە پڕۆژەكەدا 61%ە، لە رووی داراییەوە پاڵپشتی كۆمپانیای جێبەجێكاركراوە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت كۆمپانیای جێبەجێكار ستاف و كاتەكانی كاركردن بۆ پڕۆژەكە زیادبكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەم پڕۆژە گەورەیە بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی شاری سلێمانییەوە.

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات
پێشت پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات
رێڕەوی پاسکیل لە هەولێر دروست دەکرێت
دواتر رێڕەوی پاسکیل لە هەولێر دروست دەکرێت
پەیوەندیدار