تەندروستی هۆشداری دەداتە خاوەنی فرۆشگاکان



لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە خاوەنی فرۆشگاکان، کە لە وەرزی هاویندا بەرهەمە خۆراکییەکان لە ژێر تیشکی خۆردا دانەنێن، بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشدارییەکی بۆ خاوەن فرۆشگاکانی فرۆشتنی خۆراک، ئاوی کانزایی و شەربەت بڵاوکردەوە، کە لە وەرزی هاویندا نابێت بەرهەمەکانیان لە ژێر تیشکی خۆردا دابنێن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە مادەی ٩٦ی یاسای تەندروستی گشتی ژمارە ٨٩ی ساڵی ١٩٨١ و سیستەمی خۆراکی ژمارە ٢٩ی ساڵی ١٩٨٢ و هەموارکردنی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠١١؛ پێویستە خاوەنی فرۆشگاکان کە خۆراک، ئاوی کانزایی و شەربەت دەفرۆشن پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، بەوەی بەرهەمەکانیان لەسەر شۆستە و شەقامەکان دانەنێن، بەهۆی ئەو مەترسییە تەندروستییانەی کە ئەگەری هەیە دووچاری هاووڵاتییان ببێتەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کۆنترۆڵکردنی تەندروستی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان دەکەن، کە دوو هەفتە لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هۆشدارییەوە، هەڵمەتی چڕی کۆنترۆڵکردنی تەندروستی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی ئەنجامدەدرێت، ئەو خاوەن دوکانانەی کە سەرپێچی ڕینماییەکان دەکەن بەپێی یاسای تەندروستی گشتی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لیستی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی بەغدا کرا
پێشت لیستی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی بەغدا کرا
داوای هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت لەگەڵ بەغدا
دواتر داوای هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت لەگەڵ بەغدا
پەیوەندیدار