تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی ئامێدی دەکات



هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکاندا، سوپای تورکیا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ سنووری ئامێدی و وێنەی بازگەیەکی تورکیاش لە سنووری دەڤەری باڵا بڵاوکراوەتەوە کە لەسەری نووسراوە “سنووری تورکیا”.

دوێنێ شەو کاروانێکی سوپای تورکیا کە لە ژمارەیەک زرێپۆش پێکهاتبوو چووە نێو قەزای ئامێدییەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وێنەکان دیمەنی بازگەیەکی سوپای تورکیان لە گوندەکانی دەڤەری بەرواری باڵا و بە زمانی عەرەبی لەسەریان نووسراوە “هاتنە ناوەوە قەدەغەیە، سنووری تورکیا”.

نزیکەی مانگێکە هێرشەکانی تورکیا زیادیان کردووە و سوپای ئەو وڵاتەش هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ئامێدی دهۆک و سیدەکانی سەر بە پارێزگەی هەولێر کردووە.

دوێنێش سوپای تورکیا بارەگایەکی پێشمەرگەی لە نزیک گوندی سەرگەلیی سەر بە ئامێدی بۆردومان کرد و بە هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە برینداربوون.

ئەنجومەنی وەزیران بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
بیابانێکی بێبەرهەم دەبێتە نیشتیمانی گوڵ
دواتر بیابانێکی بێبەرهەم دەبێتە نیشتیمانی گوڵ
پەیوەندیدار