ئاوی سلێمانی: 52 ملیار دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتیانە



بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت، كە ٪20ی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو بەردەوامە و بڕی 52 ملیار دیناری قەرزی ئاو لای هاوبەشانە.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بڕیاری لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزی ئاوی هاووڵاتیان، كە لە مانگی 4ی ئەمساڵ دەرچووە، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان سەردانی بنكەكانی كۆكردنەوەی كرێی ئاو دەكەن و بەوەش داهاتی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

ڕاشیگەیاند، دوو جۆر قەرز لای بەڕێوەبەرایەتیمان تۆماركراوە، كە لەسەر هاووڵاتیان و شوێنە گشتییەكانە، یەكەمیان ئەو قەرزەیە، كە تاوەكو 1ی 9ی 2018 لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەوە پارەی ئاو كۆدەكرایەوە و دووەمیشیان لەدوای ئەو بەروارەوە، كە كۆكردنەوەی كرێی ئاو دراوە بە كۆمپانیا بەپێی گرێبەستێك.

ئاشكراشی كرد، بڕی ئەو قەرزەی لەسەر هاووڵاتیان و شوێنە گشتییەكانە لە قۆناغی یەكەمدا 22 ملیار دینارە و ئەوەی قۆناغی دووەمیشیان، كە بەپێی سیستمە نوێیەكە و لەلایەن كۆمپانیاوە كۆدەكرێتەوە لە سەرووی 30 بملیار دیناردایە.

جەختیشی كردەوە، ڕۆژانە بەهۆی گێڕانەوەی قەرزی ئاوەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، ڕێژەیەك لەو قەرزە كەم دەبێتەوە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت.

ڕوونیشی كردەوە، كە سەرەڕای داشكاندنی 20%ی قەرزی ئاوی هاوبەشان، هاووڵاتیان ئەگەر قەرزەكەی لایانە زۆربوو دەتوانن بیكەن بە قیست بەپێی بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆوە.

رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەکرێن
پێشت رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەکرێن
خوێندنی باڵا چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خوێندكاران دەدات
دواتر خوێندنی باڵا چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خوێندكاران دەدات
پەیوەندیدار