پێرێز خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی مەدرید کاندید دەکاتەوە



فلۆرێنتینۆ پێرێز، چاوی لە بەدەستهێنانی نازناو و قازانجی زیاترە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بە نیازە خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتیکردنی یانە شاهانەکە کاندید بکاتەوە.

بە پێی هەواڵێكی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە بە نیازە ساڵی 2025 خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کاندید بکاتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە پێرێز چاوی لە تەواوکردنی چەند ئامانجێکی وەک پاڵەوانێتی سوپەر لیگ و فراوانکردنی شاری وەرزشی مەدریدە و دەیەوێت نازناوی زیاتر بۆ ڕیاڵ مەدرید و قازانجی دارایی زیاتر لە یاریگەی بێرنابیۆ بەدەستبهێنێت.

تۆڕی ریلیڤۆ ئەوەشی خستەڕوو کە زامنکردنی مافی ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی جیهانیی 2023 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز.

پێشتر هەندێک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان دەدا بە ئەگەری خانەنشینبوونی پێرێز بە هۆی هەڵکشانی تەمەن و هەندێک گرفتی تەندروستییەوە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و دەیەوێت چوار ساڵی دیکەش ببێتەوە بە سەرۆکی یانەکە و ئەوەش دەبێتە شەشەم خولی سەرۆکایەتیکردنی بۆ یانە شاهانەکە کە چوار خولیان یەک لە دوای یەک بووە.

سوودە نەزانراوەکانی زەیتی زەیتون لە ماڵدا
پێشت سوودە نەزانراوەکانی زەیتی زەیتون لە ماڵدا
پڕۆژەیەکی ئاو وەستا
دواتر پڕۆژەیەکی ئاو وەستا
پەیوەندیدار