پڕۆژەیەکی ئاو وەستا



لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە وەستانی ئاوی پڕۆژەی (تەق تەق – کۆیە)ی ڕاگەیاند، داواش لە هاووڵاتییان دەکات بە هۆشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری کۆیە دەکەینەوە، کە پڕۆژەی ئاوی (تەق تەق – کۆیە) بە ناچاری وەستێنرا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر٧:٣٠ـی بەیانی بە هۆی لێکترازانی بۆری  ١٨ ئینجی لە نزیک تەق تەق، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی چاککردنەوەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بتوانن چاکی بکەنەوە و ئاو بگەینەوە شاری کۆیە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا کاتی چاککردنەوەی بۆریەکە ئاو بە هۆشیاری بە کاربهێنن.

پێرێز خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی مەدرید کاندید دەکاتەوە
پێشت پێرێز خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی مەدرید کاندید دەکاتەوە
لە ڕێگەی ئاوی قورسی ماڵانەوە ڕێگری لە وشکبوونی سەوزایی دەکرێت
دواتر لە ڕێگەی ئاوی قورسی ماڵانەوە ڕێگری لە وشکبوونی سەوزایی دەکرێت
پەیوەندیدار