پەروەردەی هەولێر هەلی گواستنەوە و دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاری كردنەوەی كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی “خوێندنی ئینگلیزری” دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستی بە مامۆستای میلاك و وانەبێژ و دەرچووانی دانەمەزراوە و دەشڵێت: تاوەكو 1ی ئاب (سی ڤی) بنێرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی) دەکەینەوە، کە پێکدێت لە: باخچەی منداڵان و بنەڕەتی و ئامادەیی.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو مامۆستایانەی (میلاک – وانەبێژ) هەروەها ( دەرچووی دانەمەزراو) کە ئارەزووی دەوامکردن و وانەوتنەوە دەکەن لەو کۆمەڵگە پەروەردەییە دەتوانن تا ١ ی ٨ ی ٢٠٢٤، (سی ڤی ) بە شێوەی ( پی دی ئێف ) بنێرن بۆ ژمارە واتس ئاپی (٠٧٥٠٥١٠٦٢٦٢).

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەرجە ئاستی زمانی ئینگلیزیان و بڕوانامە و پسپۆڕییەکەیان ئاماژە پێبدەن، لەگەڵ ناونیشانی تەواو، هەروەها ئەگەر ئەزموونی وانە وتنەوەی پێشوتریان هەبێت چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

 

ئایا کروس بە ئەنقەست لە پێدری دا؟
پێشت ئایا کروس بە ئەنقەست لە پێدری دا؟
قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان دەکات
دواتر قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان دەکات
پەیوەندیدار