قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان دەکات



جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات و دەڵێت”هیوادارین پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێم گەشی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت”.

ئەمڕۆ شەممە قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکوەزیران به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دکتۆر مەسعود پزیشکیان کرد، و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت و داوا دەکات کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

دەقى پەیامەکە :

بەبۆنەی هەڵبژێرانی وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان دەکەین. هیوادارین لەسەردەمی بەڕێزیاندا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بە تایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

پەروەردەی هەولێر هەلی گواستنەوە و دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێشت پەروەردەی هەولێر هەلی گواستنەوە و دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست پەسەند دەکرێت
دواتر پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست پەسەند دەکرێت
پەیوەندیدار