قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەكاركێشایەوە



زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند.

زانا ڕەحمان، قائیمقامی دەستلەكاركێشاوەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكی زۆرە هیچ پڕۆژەیەكی گرنگ و خزمەتگوزرای لە سنووری قەزای پێنجوێن جێبەجێ نەكراوە و چەندین جاریش ئەوەی لەتواناماندا بووە كردوومانە بۆ ئەوەی خزمەتی ئەم سنوورە بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، “بەڵام گوێمان لێنەگراوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، نامەی دەستلەكار كێشانەوەم ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵی ڕابردووش، قائیمقامی پێنجوێن وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵكی شارۆچكەكە بڕیاری دەستلكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی دا، بەڵام دوای جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكانی خەڵكی شارۆچكەكە و لەسەر داوای خەڵكی ئەو سنوورە، چووەوە سەر كارەكەی.

پشووەكەی سبەینێ‌ دوو وەزارەت ناگرێتەوە
پێشت پشووەكەی سبەینێ‌ دوو وەزارەت ناگرێتەوە
دامەزراندن بۆ دەیان کەس دەکرێتەوە
دواتر دامەزراندن بۆ دەیان کەس دەکرێتەوە
پەیوەندیدار