بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات



بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکات و دەڵێت، “برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتدەکەینەوە”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکات و دەڵێت، بەڕێز دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.

كەشی هەرێم لە 50 پلە نزیك بووەوە
پێشت كەشی هەرێم لە 50 پلە نزیك بووەوە
وێڕای گرانی گۆشت…گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان ڕاگرت
دواتر وێڕای گرانی گۆشت…گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان ڕاگرت
پەیوەندیدار