لەڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا



لەپارێزگای ماردینی باكووری كوردستان بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك شەش كەس گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2023 لە ڕێگەی سەرەكیی شارۆچكەی میدیات – ئۆمەرلی روویدا لەكاتی گواستنەوەی كارمەندانی پارێزگا و زانكۆی مێردین مینی پاسێك وەرگەڕاوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیكەش برینداربوون كە لەنێو هەمان مینی پاسدا بوون، سێ لە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری میدیات و دوو بریندارەكەی دیكەش بۆ نەخۆشخانەكانی مێردین.

No description available.

No description available.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆردوومانكرا
دواتر فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆردوومانكرا
ەیوەندیدار