فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆردوومانكرا



 

ئاژانسی هەواڵی سووریا سانا بڵاویكردەوە ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەكی كردووەتەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە ئاڕاستەی باكووری خۆرهەڵاتی دەریاچەی تەبەریاوە.

لە ئەو هێرشەدا دوو سەرباز كوژراون، دووی دیكەش بریندار بوون و زیانی ماڵیش هەبووە.

بەهۆی ئەو هێرشەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە كار وەستاوە.

سووپای ئیسرائیل بەردەوام هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەڵەب لە سووریا بە ئامانج دەگرێـت بە پاساوی گواستنەوەی چەك و كەرەستەی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێگای ئەو فڕۆكەخانانەوە.

لە ماوەی دواییشدا ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووتی كرد بە پاساوی گواستنەوەی چەك بۆ حیزبووڵا لە ڕێگای فڕۆكەخانەكەوە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ئێرانی ماهان ئێرەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە سووپای ئەمریكا و ئیسرائیل گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە سووریا بە ئامانج دەگرن.

ئیسرائیل دەڵێت شكستیان بە پلانی ئێران لە سووریادا هێناوە و مەترسییەكانیان كەمكردوونەتەوە.

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا
لە میسر لێبوردن بۆ زیندانیان دەركرا
دواتر لە میسر لێبوردن بۆ زیندانیان دەركرا
ەیوەندیدار