٥٧ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە



لە ماوەی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا نزیکی ٥٧ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، کە ٪٩٠ی هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، ٪١٠ی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی پشوودا تا شەوی سەری ساڵ نزیکی ٥٧هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و لە هۆتێل و مۆتێلەکاندا ماونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٪٩٠ی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە پارێزگاکە گەشتیارانی عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، ٪١٠ی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، کە ئەمەش لە ڕووی ئابوورییەوە قازانجێک و جموجۆڵێکی زیاتر دەخاتە بازاڕەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە کوردەکانی دەرەوەی وڵات بۆ گەشت و سەردانیکردن بە پاسپۆرتی وڵاتانی دەرەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بازگە و فڕۆکەخانەکانەوە دەیان هەزاران کەس هاتوونەتە سلێمانی، ئەوان ئاماری ئەو گەشتیارانە وەردەگرن کە لە هۆتێل و مۆتێلەکان دەمێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان جگە لە سلێمانی زیاتر لە ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و پێنج هەزار کەسیش هاتوونەتە هەڵەبجە.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە (خەڵك) ڕاگەیاند ئامارەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

 

 

شارەزایەکی فەلەکی؛ پێشبینی پەتای سەخت و کارەساتی ئەتۆمی دەکات
پێت شارەزایەکی فەلەکی؛ پێشبینی پەتای سەخت و کارەساتی ئەتۆمی دەکات
سعودیە میوانداری گەورە هونەرمەندانی عەرەب دەكات
دوات سعودیە میوانداری گەورە هونەرمەندانی عەرەب دەكات
پەیوەندیدار