شارەزایەکی فەلەکی؛ پێشبینی پەتای سەخت و کارەساتی ئەتۆمی دەکات



شارەزایەکی بەناوبانگی بواری فەلەکی لوبنانی پێشبینی پەتای سەخت و کارەساتی ئەتۆمی دەکات.

 

پیشبینییەکانی فەلەکناسی لوبنانی لەیلا عەبدول لەتیف، کە بە “خاتوونی پێشبینییەکان”، ناو دەبرێت، بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٣، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە پاش ئەوەی ئاماژەی بە چەند ڕووداوێکی مەترسیدار کرد.

 

لەیلا عەبدول لەتیف، ئاماژەی بەوەکردووە، ” بەهۆی کەمی ئاو و برسێتی ساڵی 2023 شاهیدی سەرهەڵدانی نەخۆشی و پەتا سەختەکان دەبێت “.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “جیهان چاوەڕوانی شەپۆلێکی فراوانی کۆچبەرانی ئەفریقی دەبێت بەهۆی شەڕ و ململانێ و هەژاری و برسێتی لە ناوچەکانیان”.

 

لەیلا عەبدول لەتیف، ئەوەشی خستووەتەڕوو: “هەندێک کارەساتی سروشتی لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا ڕوودەدات، و تەقینەوەی ئەتۆمیش لە وڵاتێکی گەورەدا یەکێک لە پیشبینییەکانە”.

باران بارین زیادیكردووە
پێشت باران بارین زیادیكردووە
٥٧ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە
دواتر ٥٧ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە
ەیوەندیدار