سعودیە میوانداری گەورە هونەرمەندانی عەرەب دەكات



هەردوو هونەرمەندی ناسراو ئەسالە نەسری سووریایی و ئەلیسا لوبنانی دوای ساڵانێك لە ناكۆكییەكانی نێوانیان لە چوارچێوەی ئاهەنگەكانیان لە عەڕەبستانی سعوودیدا ئاشتبوونەوە.

لە ئەو ئاهەنگەدا هونەرمەندانی دیكە وائیل كفووری، سابیر ڕووباعی، بەها سووڵتان، نانسی عەجرەم، ئەلیسا، ئەسالە نەسری، لەتیفە، ئەنغام، نەوال زووغبی‌و نەجوە كەرەم بەشدار بوون.

ئیلیسا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ناكۆكییەكانیان لەگەڵ هونەرمەندی سووریایی ئەلیسا هەڵەتێگەیشتن بووە و ئەوەش لە ڕابردوودا بووە.

لە دوای هاتنەسەر كاری محەمەد بن سەلمان وەك شازادەی جێنشینی عەرەبستان، كرانەوەیەك لە سعوودیە ڕوویداوە و تادێت چالاكییە هونەرییەكان بەتایبەت بواری سینەما و مووزیك لە ئەو وڵاتە ڕوو لە زیادبوون دەكەن.

ئەوەش بەتایبەت دوای كردنەوەی ناوەندی گرووپی بەناوبانگی كەناڵەكانی MBC لە سعوودیە كە ناوەندی پەخشی سەرەكیان لە شاری دوبەی ئیماراتە و لەسەرەتاشدا لە لەندەن بووە، بەڵام لەلایەن فەرمانڕەوایانی سعوودیەوە خاوەندارێتی ئەو گرووپە مێدیاییە جیهانییە دەكرێت.

٥٧ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە
پێشت ٥٧ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار